بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - بەگوێرەی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی)، دوێنێ لەسەر سنوری بیلاڕووسیا و پۆڵەندا کوڕە کوردێکی تەمەن (١٤) ساڵ بەهۆی سەرماوە ڕەقبووەوە و گیانی لەدەستدا، بەمەش کۆی ژمارەی ئەو کۆچبەرانەی تائێستا لە سنووری نێوان بێلاڕووسیا و پۆڵەندا گیانیان لەدەستداوە بۆ هەشت کەس بەرزبۆتەوە، هاوکات پێشبینیش دەکرێت کە ژمارەکە بەرزتر بێتەوە.
بەپێی ئامارێکی دەزگای لووتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران، تەنیا لەم ساڵدا (٢٥) هەزار کەس لە هەرێمی کوردستانەوە کۆچیان بۆ وڵاتی دەرەوە کردووە و نزیکەی چوار هەزار کەسیش رێگەی بێلاڕووسیایان بۆ گەیشتن بە وڵاتانی رۆژئاوای ئەوروپا بەکارهێناوە.
342/